بەرپرسانی هەواڵگریی ئۆکراین ئاشکرایانکردووە؛ کۆرەی باکوور ئامادەکاری کردووە بۆ ناردنی 25 بۆ 30 هەزار سەرباز تا هاوکاری ڕووسیە بکەن لە جەنگی دژ بە ئۆکرایندا.
بەگوێرەی سەرچاوە هەواڵگرییەکانی ئۆکراین، سەربازەکانی کۆرەی باکوور لەماوەی چەند مانگی داهاتوودا دەگەنە ڕووسیە و دەنێردرێن بۆ بەرەکانی شەڕ، هاوکات لە مانگی نۆڤەرمبەری ساڵی ڕابردووش، کۆرەی باکوور 11 هەزار سەربازی دیکەی بۆ هاوکاریکردنی ڕووسیە ناردبوو.