سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند لە هێرشەکانیان بۆ سەر حەماس بەردەوام دەبن هاتوەکو بە ڕیشە لەناویان دەبەن.هەوڵەکان بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەستی غەززە توندتر کراونەتەوە، بڕیارە لە سەردانی حەوتویی داهاتووی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بۆ ئەمریکا و فشارەکانی دۆناڵد ترەمپ دەرئەنجامی ئەرێنی بۆ ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە بهێنێتە ئاراوە.