دەیڤید بارنیا، بەڕێوەبەری مۆساد ڕۆژی پێنجشەممە لە سەردانێکی بنیامین ناتانیاهۆ بۆ بارەگای موساد ڕایگەیاند، ئەرکی موساد بۆ ڕێگریکردن لە هەڕەشەکانی ڕژیمی ئێران کۆتایی نەهاتووە.ناوبراو بە ئاماژەدان بەوەی کە ئیسڕائیل ئێستا لە “پێگەیەکی ستراتیجی و بەهێز”دایە، ڕایگەیاند: “ئەرکەکەمان کۆتایی نەهاتووە، ئێمە پابەندین بە بەردەوامبوون لە هەنگاوە یەکلاکەرەوەکان بۆ ڕێگریکردن لە هەڕەشەکانی داهاتووی ڕژیمی ئێران و بە تەواوی کەڵکوەرگرتن لە دەرفەتە ستراتیژییەکانی پێشەوە”.لە میانی دیدارەکەدا بنیامین ناتانیاهۆ هەروەها سپاسی کارمەندانی مۆسادی کرد بۆ "ڕۆڵی ناوازە و گرنگ"یان لە ئۆپەراسیۆنی " شێری خرۆشاو" و هەروەها بۆ چەندین ساڵ چالاکیی ئۆپەراسیۆنی و هەواڵگری بۆ بەرەنگاربوونەوەی "هەڕەشەی ڕژیمی ئێران".