ماڵپه ڕی مافی مرۆڤی حال وش له ڕاپۆرتێکدا ڕایگه یاند که ئه فسه ڕانی ڕژیمی ئێران ڕه تیده که نه وه ئاو و خۆراک بۆ بەندکراوان له که مپی ئه لغه دیری زاهیدان دابین بکه ن و هاووڵاتیان ناچاربوون له ژێر ده ڕگای که مپه که وه پاکێت ئاو و نان به بەندکراوان بگه یه نن.حال وش بە دەربڕینی نیگەرانی لە دۆخی ئەو کەسانە، نووسیویەتی: دۆخی نامرۆڤانە و بێبایەخکردنی تەواو بە تەندروستی و خۆراکی بەندکراوان، پێشێلکارییەکی ئاشکرای مافەکانی مرۆڤە، کە بەرپرسیارێتییەکەی دەکەوێتە ئەستۆی دەسەڵاتی جێبەجێکردنی یاسا و ئاسایش و دادوەری و دەسەڵاتدارانی پارێزگاکانی سیستان و بەلووچستان.