هه‌ینی 

13 پووشپه‌ڕ 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

دوو گەنجی ئیسرائیلی بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ڕژیمی ئاخوندی گیراون

دوو گەنجی ئیسرائیلی بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ڕژیمی ئاخوندی گیراون
خبات میدیا

دادستانی ئیسرائیل لە دژی دوو گەنجی ئیسرائیلی کە لە شاری تیبیریا دەژین و بە هاوکاری لەگەڵ ڕژیمی ئاخوندی و کۆکردنەوەی زانیاری ئەمنی و بەشداریکردن لە پیلانێک بۆ ترۆرکردنی بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل تاوانبار دەکات.بەپێی ئەو تاوانانە، یۆنی سێگال تەمەن ١٨ ساڵ و عومەر میزراهی تەمەن ٢٠ ساڵ، لە ناوەڕاستی مانگی ئایارەوە تا گیرانیان لە ١٥ی جۆزەردان، نزیکەی مانگێک لەگەڵ چەند بەکرێگیراوێکی ئیتلاعاتی ڕژیمی ئێران پەیوەندییان هەبووە.ئەو دوو کەسە لە کاتی ئامادەکاری بۆ گەشتکردن بۆ ئێران بۆ وەرگرتنی مەشقی تەقەکردن گیراون؛ ئامانجی کۆتایییان ترۆرکردنی بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل بوو کە ناسنامەکەی بۆ تۆمەتباران ئاشکرا نەکرابوو. سیخوڕانی ڕژیمی ئێران بەڵێنیان دابوو ئەگەر ئەو ئەرکە ئەنجام بدەن بڕی (٦٠ هەزار دۆلار) وەک دراوی کریپتۆ بە هەریەک لە تۆمەتباران بدەن و ئەوان و خێزانەکانیان بۆ ئێران دەگوازنەوە.بە وتەی داواکاری گشتی ئەو دوو گەنجە بە ئەرکی سادە دەستیان بە چالاکییەکانیان کردووە، وەک نووسینی وشەی “بیبی دیکتاتۆرە” لەسەر کاغەز و دراوەکان و وێنەگرتنی خۆیان لە سووتاندنی نووسینەکە.پاشان داوایان لێکردن زانیاری لە مۆڵەکانی بازرگانی و نەخۆشخانەکان کۆبکەنەوە، لە بەرامبەردا ڕۆژانە (نزیکەی ٢٩٨ دۆلار)یان پێدەدرا.

5 کاتژمێر و 38 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دوو گەنجی ئیسرائیلی بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ڕژیمی ئاخوندی گیراون

دوو گەنجی ئیسرائیلی بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ڕژیمی ئاخوندی گیراون



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن