هه‌ینی 

13 پووشپه‌ڕ 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ڕژیمی ئاخوندی شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل بۆ چڕکردنەوەی سەرکوتی ناوخۆیی کەڵک وەردەگرێت

ڕژیمی ئاخوندی شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل بۆ چڕکردنەوەی سەرکوتی ناوخۆیی کەڵک وەردەگرێت
خبات میدیا

نێرگس محەممەدی چالاکی مافی مرۆڤ و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا سەبارەت بە پەرەسەندنی سەرکوت لە ئێران دوای شەڕی ١٢ ڕۆژە لەگەڵ ئیسرائیل هۆشداری دا و ڕایگەیاند: حکومەتی ئێران دۆخی دوای ململانێکان دەقۆزێتەوە بۆ زیادکردنی فشار لەسەر چالاکانی مەدەنی و ناڕازییان و زیندانیانی سیاسی.محەممەدی، کە لە ماڵەکەی خۆی لە تاران پەیامی خۆی بۆ تۆڕی ئەی بی سی نیوزی ئەمریکی ناردووە، ڕایگەیاند: شەپۆلی بەربڵاوی گیران و زیادبوونی ئێعدامەکان دوای شەڕ نیشانی دا کە ڕژیمی ئێران سەرکوتی ناوخۆیی بە ئامانجی "دروستکردنی ترس و تیرۆر" لە کۆمەڵگادا توندتر کردووەتەوە.ناوبراو پیداگریی لەوە کردەوە: "ئێمە ئێستا شایەتحاڵی پەرەسەندنی شەڕی نێوان ڕژیمی ئێران و خەڵکی ئێرانین؛ شەڕێک کە ٤٦ ساڵە بەردەوامە." محەممەدی لە وەڵامی ئیدیعای “سەرکەوتن”ی ڕژیمی ئێران لە شەڕی ئەم دواییە، ئەو ئیدیعایەی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند: “بە سادەیی باوەڕم بەم شتە نییە، شەڕ ئامرازەکانی گەیشتن بە مافەکانی مرۆڤ و دێموکراسی، وەک کۆمەڵگەی مەدەنی لاواز دەکات”.نێرگس محەممەدی، کە ماوەی ١٣ ساڵ و ٩ مانگ لە زیندانی ئێڤین بەسەر دەبات، لە ئێستادا بە هۆی نەشتەرگەری پێویست لە مۆڵەتی پزیشکیدایە، بەڵام سەرەڕای ئەوەی فەرمانی گەڕانەوەی بۆ دەرچووە، ئامادەنەبوو بچێتە زیندان.

5 کاتژمێر و 43 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕژیمی ئاخوندی شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل بۆ چڕکردنەوەی سەرکوتی ناوخۆیی کەڵک وەردەگرێت

ڕژیمی ئاخوندی شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل بۆ چڕکردنەوەی سەرکوتی ناوخۆیی کەڵک وەردەگرێت



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن