دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، دوای هێرشە یەكلاكەرەوەكانی ئەمریكا بۆ سەر حکومتی ئێران، رای حکوومەتی ئێران گۆڕانکارییەکی بەرچاوی بەسەردا هاتووە و چیتر هیچ دروشمێکی دژە ئەمریکایی نییە.ترامپ بە ئاماژەدان بە گۆڕانی ڕەفتاری ڕژیمی ئیران ڕایگەیاند: ڕژیمی ئێران شوێنێکە کە پێشتر بە خراپترین شێوە لەوێدا باسی ئەمریکایان دەکرد، وەک "مەرگ بۆ ئەمریکا" و "مەرگ بۆ ئیسرائیل"، ئەوان بەڕاستی قسەی زۆر خراپیان دەكرد. بەڵام ئێستا ئیتر خراپ قسە ناکەن.ناوبراو هەروەها باسی لە خواستی توندی کاربەدەستانی ڕژیمی ئێران بۆ دیدار لەگەڵ ئەمریکا کرد و وتی: "ڕەنگە تەنانەت لەگەڵیان کۆببینەوە. ئەوان دەیانەوێت کۆببنەوە، و دەبینین کە ئایا دەتوانین شتێک بکەین یان نا. پێموایە ئەوان زۆر حەزیان لە کۆبوونەوەیە".