ئه‌ندامێکی چالاکی سازمانی خه‌بات به‌ناوی مهدی محمدی (شۆڕش خه‌بات )که پێشتر پێشمه‌رگه‌ی سازمانی خه‌بات بووه له ساڵی ٢٠١٥ داوای په‌نابه‌ری سیاسی ووڵاتی دانمارک کردە.
شۆڕش خەبات له‌و ماوه‌ی له‌ووڵاتی دانمارک نیشته‌جێ بوه به‌رده‌وام به‌شداری له چالاکیه‌کانی سازمانی خه‌بات و هه‌روه‌ها گردبونه‌وه و خۆپیشاندانه‌کان دژی ڕژیمی ئاخوندی کردوه. ناوبراو ئه‌ندامێکی چالاکی کومیته‌ی دانمارکی سازمانی خه‌باتەو په‌یامی سازمانی خه‌باتی خوێندۆته‌وه و له ده‌زگا و که‌ناڵه ناوداره‌کانی ئۆپزیسیۆنی دژ به ئێران چالاکییەکانی بڵاو بۆتەوە. به‌داخه‌وه لە چەند ڕۆژی ڕابردودا داوای په‌نابه‌ری کاک شۆڕش خه‌بات له‌لایه‌ن ئیداره‌ی په‌نابه‌رانی ئه‌و ووڵاته‌وه بۆ چه‌نده‌مین جار ڕه‌دکراوه‌ته‌وه و ئێستا هه‌ڕه‌شه‌ی دیپۆرکردنه‌وه‌ی له‌سه‌ره.
به‌شی په‌یوه‌ندیه‌کانی سازمانی خه‌بات له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات داوا له ئیداره‌ی په‌نابه‌رانی دانمارک ده‌کات که لە ئەگەری دەرکردنی شۆڕش خه‌ته‌رلە سەر گیان و ئه‌شکه‌نجه بۆ سه‌ر ناوبراو هه‌یه.