ئاژانسی ئەسۆشیەتت پرێسی ئەمریکی لەسەزاری چەند سەرچاوەیەکەوە باسی لەوەکردووە، چاوەڕوان دەکرێت پرۆسەی چەکدانانی ئەندامانی پەکەکە لەنێوان 10 بۆ 12ـی ئەم مانگە لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەستپێبکات، ئەمەش دەبێتە یەکەمین هەنگاوی چەکدانان و نیشاندانی نیازپاکی لەلایەن پەکەکەوە بەرانبەر بە دەوڵەتی تورکیە.بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو ئاژانسە ئەمریکییە، پەکەکە چەکەکانی لەناودەبات نەوەکو ڕادەستیان بکات، ئەوانەشی لە یەکەمین هەنگاو چەکدادەنێن لەنێوان 20 بۆ 30 ئەندامن، کە دەوترێ ئەندامی باڵای پەکەکەن.