ئارێز خه‌بات
خه‌باتمیدیا ڕاپۆرت: به‌پێی سه‌رچاوه ڕه‌سمیه‌کان و ده‌زگایی مافه‌کانی مرۆڤی کوردستان له ساڵی ٢٠ ١٩ دا ٧٩ کۆڵبەر و کاسبکار گیانیان لە دەستداوە و ١٥٦ی دیکەش برینداربوون.
ڕێژیمی ئاخوندی زۆر به‌شێوه‌یه‌کی دڕندانه و دوژمنکارانه کاسبکارانی کورد ده‌داته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و ته‌نها له‌ماوه‌ی ٢٠ ١٩ دا ٥٧ له‌و کۆڵبه‌رانه به ئه‌نجامی ته‌قه‌ی هێزه‌کانی ڕژیم گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٢٢ کەسی دیکەش بەهۆی ڕووداوی وەکو بەربوونەوە لەسەر بەرزاییەکان، هەرەسی بەفر، ڕووداوی هاتووچۆ لەکاتی ڕاونران لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە و تەقینەوەی مین گیانیان لەدەستداوە.
سێ کۆڵبەری مێرمنداڵی مەریوانی بە ناوەکانی ئیسماعیل ساوجی‌نەژاد، تەمەن ١٦ ساڵ (لە ئەنجامی تەقەی راستەوخۆی گولە لە لایەن هێزە سەربازییەکانەوە) و ئازاد خوسره‌وی تەمەن ١٧ ساڵ و فه‌رهاد خوسره‌وی تەمەن ١٤ ساڵان (بە هۆی بەفر و سەرماوە) لە ناوچە سنورییەکانی پارێزگای کوردستان گیانیان لە دەست داوە.
سەبارەت بە بریندارەکانیش پێویستە ئاماژە بەوە بدرێت کە ١٥٤ کەس بەهۆی دەستڕێژیی گولـلەی هێزە سەربازییەکان و هێزەکانی پاسەوانیی ڕژیم ١١ی دیکەش بەهۆی ڕووداوە سروشتییەکانەوە برینداربوون.
دیارده‌ی کۆڵبه‌ریی کورد شتێکی نوێ نیه. له یه‌ک پێناسه‌دا کۆڵبه‌ر هاووڵاتییه‌کی ده‌ستکورتی کورده که به‌هۆی بێده‌ره‌تانی و له‌پێناوی دابینکردنی سه‌ره‌تایی‌ترین بژیوی ژیانی خۆی و که‌سوکاری ناچاره که‌لوپه‌لی جۆراوجۆر به شوێنه هه‌ره رژد و ئه‌سته‌م و له‌ڕووی ئه‌منییه‌تیه‌وه مه‌ترسیداره‌کانی سنووره‌کان بۆ وه‌رگرتن و گه‌یاندن له‌نێوان خاوه‌ن باره‌کان له‌مدیو بۆ ئه‌ودیو بگوێزێته‌وه. له‌ڕیزی کۆڵبه‌راندا لاوان (به لاوانی ده‌رچووی زانکۆشه‌وه)، به‌ساڵداچووان، منداڵان، ژنان و ته‌نانه‌ت که‌سانی که‌مئه‌ندام ده‌بینرێن و خاڵی هاوبه‌شی هه‌ر هه‌موویان بریتی‌یه له ناچاری و به‌چه‌شنێک په‌له‌قاژه بۆ خۆژیاندن.
هۆکاره‌کانی کۆڵبه‌ری له کوردستانا زۆرن. ئاماری سەرسووڕهێنەری بێ‌کاری لەناوچه کوردیه‌کان و زۆرترین ڕێژه‌ی هه‌ژاری و بەرزبوونەوەی خه‌رجی و گرانی له کوردستان دا و به‌رده‌وامی له سیاسه‌تی ده‌یان ساڵه‌ی هه‌ڵاواردن و جیاوازی‌دانانی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی له‌ڕووی گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری و دروستکردنی ده‌رفه‌تی کار له کوردستان به‌تایبه‌تی له ناوچه سنوورییه‌کانه که له‌دیدی کاربه‌ده‌ستانی ڕژیمه‌وه هه‌ستیاریی ستراتژی و ئه‌منیه‌تییان هه‌یه، له هه‌مان کات دا زاڵ بوونی که‌ش ونیگای ئه‌منیه‌تی و داپڵۆسین و چه‌وسانه‌وه‌ی خه‌ڵک له‌و ناوچاونه هۆکاری سه‌ره‌کین له‌وه‌ی که کاسبکارانی سنوره‌کانی کوردستان، بۆ دابینکردنی بژیوی ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌کانیان به‌ناچاری ڕوو بکه‌نه کۆڵبه‌ری.
ته‌قه کردن و هێرش کردنه سه‌ر کۆڵبه‌ره کورده‌کان به دڕنده‌ترین شێوه به‌رده‌واومه و ڕژیم بێ گوێدانه، پرنسیپ و ئه‌خلاقیه ئینسانیه‌کان، زۆر به‌شێوه‌یه‌کی بێ به‌زه‌ییانه ئه‌و خه‌ڵکه ده‌داته به‌ر ده‌سڕێژی گوله. ڕژیم بێ گوێدانه هه‌وڵه ناوخۆیی و ده‌رکیه‌کان بۆ ڕاوه‌ستانی ئه‌و جنایه‌ته به‌رده‌وامه و ئاماده‌ش نیه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک واز له کوشتاری کۆڵبه‌ران بێنێ. له هیچ کام له‌و حاڵه‌تانه‌شدا که‌مترین لێپرسینه‌وه و به‌دواداچوونی قه‌زایی له به‌رپرسیاران و به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و جینایه‌تانه ئه‌نجام نه‌دراوه. ئه‌و کاره‌سات و جینایه‌تکارییه رێکخراو و بڕیارله‌سه‌ردراوه ته‌نیا به به‌ربوونه گیانی مرۆڤه لێقه‌وماوه‌کانیش ناوه‌ستێ، به‌ڵکوو ژینگه و ئاژه‌ڵه‌کانیش ده‌کاته ئامانجی خۆی و هیچ ساڵێک نیه ده‌یان سه‌ر ئه‌سپ و ماڵات له‌لایه‌ن چه‌کدارانی رێژیمه‌وه نه‌کوژرێن و ئه‌مه‌ش به جۆرێک چێژی کوشتن و وه‌حشیگه‌ری و په‌ره‌پێدانی زێهنیه‌تی توندوتیژی و بێ‌ڕه‌حمی له کۆمه‌ڵگادا و له په‌راوێزی دیارده‌ی کۆڵبه‌ری ده‌گه‌یه‌نێ.
ڕۆژنامه‌وان و چالاکی مافه‌کانی مرڤ ره‌زا مه‌نوچه‌هری له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ رادیۆێ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به کوژرانی کۆڵبه‌ران و جینایه‌ته‌کانی ڕژیم باس ده‌کا که هێزه‌کانی سه‌ر به‌ڕژیم
له ناوچه‌کانی سه‌ر سنور، له ناو کوردستانی ڕۆژهه‌ڵاتدا به‌رامبه‌ر به خه‌ڵکی مه‌ده‌نی ، به‌رامبه‌ر به کاسبکاره‌کان تاوانی زۆر گه‌وره‌یان ئه‌نجام داوه و ئه‌و تاوانانه یه‌ک و دوو سێ نیین که دوواترینیان ئه‌وه‌یه ، چوار دانه کۆڵبه‌ریان ده‌ستگیر کردووه، ئه‌و چوار کۆڵبه‌ره به گیراوی بردویانن ده‌ست و لاقیان به‌ستونه‌ته‌وه و دوای ئه‌وه له‌سه‌ر شاخی سوور کێو فڕیان داونه‌ته خواره‌وه دووای ئه‌وه‌ش گوله بارنیان کردوون و به‌جێان هێشتوون. دیسانه‌وه سێ له کۆڵبه‌رانی کورد له بانه له لایه‌ن هێزه‌کانیڕژیمه‌وه ده‌کوژرێن و وه‌کو باس ده‌کرێت خانه‌واده‌کانیانیش که‌وتونه‌ته به‌ر هه‌ڕه‌شه.
جێگری لیژنه‌ی دادی په‌رله‌مانی ڕیژم له‌چاو پێکه‌وتنێک دا بێ ئاگایی خۆی له‌سه‌ر کوژران و هێرش کردن بۆ سه‌ر کۆڵبه‌ران ڕا ده‌گه‌یه‌نێ و له وه‌ڵامێکی ساویلکانه‌دا ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر بنه‌ماله‌ی کوژراوێک سکاڵا تۆمار بکات، ده‌بێت زۆر به‌په‌له ده‌زگای داد، ئه‌رکی خۆی جێبه‌جێ بکات و به‌داوادا چوونی بۆ بکات. ئه‌و باش ده‌زانێ که به‌شێکی زۆر له داهاته‌کانی گرتنی قاچاخ، له‌کوردستان دا. غه‌رامه کردن و ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی باری کۆڵبران و کاسبکارانی کورده و باشیش ده‌زانێت که هیچ بنه‌ماله‌یه‌ک ناوێرێت به شێوه‌ی فه‌رمی سکاڵا له‌سه‌ر کوشتنی رۆڵه‌کانیان تۆمار بکات.
پێویسته ناوه‌نده‌کانی مافی مرۆڤ و هێزه سیاسیه‌کانی کوردستانی ئێران، به‌رده‌وام بن له له‌قاودانی تاوان و سیاسه‌ته‌کانی ڕژیم و هه‌وڵ بده‌ن، له پرۆسه‌ی ڕوخان و له‌ناوچونی ڕژیمی ئاخوندی دا هاوکار و پشتیوانی یه‌ک بن.