ڕووسیا تەنیا لە یەک شەودا زیاتر لە 539 درۆن و 11 مووشەکی بۆ ئۆکراین هاویشتووە. سپای ئۆکراین دەڵێت: توانیویانە 268 درۆن و 2 مووشەک بخەنە خوارەوە. بەگوێرەی زانیاریی سەرەتاییەکان لە ناوخۆی ئۆکراین وە، بەهۆی هێرشەکانەوە لانیکەم 23 کەس بریندار بوون. بەردەوامیی هێرشەکان لە کاتێکدان کە ڤلادیمیر پووتینی سەرۆکی ڕووسیا بە دۆناڵد ترەمپی سەۆرکی ئەمریکای ڕاگەیاندووە، لەگەڵ ئەوەدا دەیەوێت کێشەکە چارەسەر بکات، بەڵام لە ئامانجەکانی پاشەکشە ناکات.ترەمپ ڕایگەیاند لە گفتوگۆکانی لەگەڵ پووتین سەبارەت بە شەڕی ئۆکراین هیچ بەرەپێشچوونێک بەدی نەهات.