یوری ئۆشانکۆڤ، راوێژکاری کرێملین بە رۆژنامەڤانانی راگەیاند: "سەرۆکمان وتی، رووسیا ئەو ئامانجانە بەدەستدێنێت کە دیاریکردوون، واتە هۆی ریشەیی دەستپێکردنی ئەو دۆخە [دەبێت چارەسەر بکرێت]. رووسیا دەستبەرداری ئەو ئامانجانە نابێت." ئۆشانکۆڤ هەروەها وتی، پووتین بە ترەمپی راگەیاندووە کە "لایەنی رووسی ئامادەیە بەردەوامی بە پڕۆسەی دانوستاندن بدات." بە وتەی بەرپرسەکەی کرێملین، پەیوەندییەکەی نێوان هەردوو سەرۆک نزیکەی یەک سەعاتی خایاندووە.