بەهۆی هێرشەکانی رووسیا بۆ سەر شاری ئۆدیسای ئۆکراین، لانیکەم پێنج کەس بریندار بوون. ئێستا ئۆکراینییەکان لە ترسی هێرشەکانی رووسیا دەچنە پەناگەکان، بەڵام ئەوەش ناتوانێت بەتەواوی بیانپارێزێت. ئانا شمیلسکا، هاووڵاتییەکی ئۆکراینییە و دەڵێت، "کاتێک لە ماڵەوەیت و گوێت لە دەنگی زەنگی ئاگادارکردنەوە دەبێت، دەچیت سەیری مۆبایلەکەت بکەیت، ژمارەیەکی زۆر ئاگادارکردنەوەی لەسەرە کە دەڵێن، بۆردوومان و مووشەک هەیە. چی دەکەیت؟ دەبێت بچیتە پەناگە، بەڵام هیچ رێگریەک بۆ کاریگەرییە دەرونییەکانی ئەو بۆردوومان و هێرشانە نییە". بە گوێرەی بەرپرسانی کیێڤ، تەنیا حەوتوی رابردوود رووسیا بە 114 مووشەک، هەزار و 270 درۆن و زیاتر لە هەزار و 100 تۆپ هێرشیکردووەتە سەر وڵاتەکەیان.