بەگوێرەی ئەو گێڕانەوەی کە ژمارەیەک زیندانی سیاسی بڵاویان کردۆتەوە، دوای هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر زیندانی ئەڤین، بەرپرسانی زیندانی ئەڤین و ڕێکخراوی زیندانەکان سەدان زیندانی سیاسییان وەک "قەڵغانی مرۆیی" بەکارهێنا و لە دۆخێکی پڕ لە سوکایەتی و نامرۆڤانەدا بۆ زیندانی تارانی گەورەیان گواستەوە،.دوابەدوای هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر زیندانی ئێڤین و گواستنەوەی کۆمەڵێک زیندانی سیاسی بۆ زیندانەکانی تارانی گەورە و قەرچەکی رامین، باسگەلێک بڵاوکراونەتەوە کە ئاماژەن بۆ توندوتیژی بەربڵاو، سوکایەتی سیستماتیک و بێبایەخکردنی تەواوەتی بە ژیانی زیندانییەکان لەلایەن بەرپرسانی ڕژیمی ئێران. ئومحاڵەتانە ئەوە دەردەخەن کە نەک هەر دەسەڵاتی دادوەری و ئەمنی حکومەت هیچ هەوڵێکیان نەداوە بۆ پاراستنی زیندانییەکان لە دۆخی نائاساییدا، بەڵکو بە ئاشکرا کەرامەتی مرۆیی زیندانییەکانیان پێشێل کردووە بە بەستنەوەی دەست و قاچیان و هەڕەشەکردن بە چەک و گواستنەوەیان لەناکاو و شەوانە.لە بەرانبەر ئەو ڕووداوەدا ژمارەیەک زیندانی سیاسی لە ناو زیندانەوە نامە و بەیاننامە و پەیوەندی تەلەفۆنییان بڵاوکردەوە و ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرانبەر بە ڕەفتاری نەشیاوی ئەفسەرەکان و دۆخی نامرۆڤانەی زیندانەکانی تارانی گەورە و قەرچەکی وەرامین و بێدەنگی و نابەرپرسایەتی دامەزراوە بەرپرسەکان.