سەرەڕای ئەوەی کە سێ حەوتوو بەسەر دەستپێکی شەڕدا تێپەڕیوە و سەدان هێزی سەربازی، حکومی و ئەمنیەتی ڕژیمی ئاخوندی لە نێویاندا فەرماندە باڵاکانی سپای ترۆرستی پاسداران و هێزی پۆلیس کوژراون، عەلی خامنەیی دیکتاتور، ڕێبەری ڕژیمی ئێران، تا ئێستا هیچ پەیامێکی گشتیی سەرەخۆشی بۆ مردن و لەناوچوونی ئەو بەرپرسانە کە لە خزمەت دەزگای سەرکوت و جینایەتەکاتی ڕژیم بوون، بڵاو نەکردۆتەوە.خامنەیی دوای دەستپێکردنی شەڕ گواسترایەوە بۆ بنکەیەکی ژێرزەمینی و نزیکەی سێ حەوتو لە هیچ بۆنە و شوێنێکی گشتیدا دەرنەکەوتووە.ڕێبەری ڕژیمی ئێران تەنانەت بەشداریی لە ڕێوڕەسمی ماتەمینی مانگی موحەڕەمدا نەکردووە کە هەموو ساڵێک لە حوسێنییەی دەفتەری ڕێبەری دەسەڵات بەڕێوە دەچێت.