سەرلەبەیانی هەینی ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٤، قوربانییەکی دیکەی هێرشی خوێناویی بەکرێگیراوانی ڕژیمی ئاخوندی بۆ سەر ژنانی بێ دیفاعی بەلووچ لە نەخۆشخانەی خومەینی لە خاش کۆچی دوای کرد.بەگوێرەی ڕاپۆرتی حال وەش، "لالی بامری"، ژنێکی تەمەن٤٠ ساڵ و دایکی خانەوادەیک، دوای سێ ڕۆژ لە ئازاركێشان، برینداربوون و لەکارکەوتنی گورچیلەکانی بەهۆی تەقەی گوللەوە، لە بەشی چاودێریی پزشکیدا کۆچی دوای کرد.لالی کە تەنها بە یارمەتی ئامێری دیالیز بە زیندووی ڕاگیرابوو، قوربانیی ڕاستەوخۆی سیاسەتی تەقەکردن لە ژنانە؛ سیاسەتێک کە بە بێدەنگی کوشندەی میدیای دەوڵەتی و پشتیوانی تەواوی حکوومەت لە بەکرێگیراوانی ستەمکار بەردەوامە.سێشەممەی ڕابردوو لە هێرشێكی درەندانە و توندوتیژانە بۆ سەر گوندی گونێچ لە خاش، ژنانی بەلووچ بوونە ئامانجی ڕاستەوخۆی گوللەی سەربازانی حكوومەت و ژنێکی دیکەی تەمەن ٤٠ ساڵ بەناوی خان بیبی بامری، هەمان ڕۆژ بەهۆی بەركەوتنی گوللەیەك بە گورچیلەی کوژرا و ١١ ژنی دیکەش بە سەختی برینداربوون، لەنێویاندا ژنێکی دووگیان کۆرپەكەی لەدەستدا. ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هێرشەکە بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ئۆتۆمبێلی پلاك شەخسی و چەکی سەربازی ئەنجامدراوە و هێزەکانی ڕژیمی ئاخوندی بەبێ ئاگادارکردنەوە هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی خەڵک و ژنانیان کردووەتە ئامانج.