دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، لەنێو فڕۆکە تایبەتییەکەی سەرۆکایەتی، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ڕژیمی ئێران دووچاری پاشەکشێ بووە، لەگەڵ ئەوەشدا، ترەمپ پێی وابوو ئەگەریی هەیە، ڕژیمی ئێران جارێکی دیکە و لە شوێنی جیاوازدا دەست بە پیتاندنی یۆرانیۆم بکاتەوە.سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند: ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو، لە کاتی سەردانی بۆ کۆشکی سپی، لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پرسی وزەی ئەتۆمیی ڕژیمی ئێران هەڵسەنگاندن دەکات. هاوکات ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاوی کردبووەوە، بەهۆی ئەمنی، تیمی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیی ئێرانیان بەجێهێشت و گەڕانەوە، بەمەش کۆتاییان بە پەیوەندییەکانی نێوان ئاژانسەکە وڕژیمی ئێران هێنا.