پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ڕاپۆرتێکی سەرسوڕهێنەر لە بارەی بە قاچاغ بردنی نەوتی ئێران لە لایەن بانکی عێراقیەوە!

ڕاپۆرتێکی سەرسوڕهێنەر لە بارەی بە قاچاغ بردنی نەوتی ئێران لە لایەن بانکی عێراقیەوە!

ڕژیمی ئێران لە ماوەی دە ساڵی ڕابردودا کە سزای ئابوری بەسەردا سەپاوە، هەوڵی ئەوەی داوە ،نەوت بە قاچاخ لە ڕێگەی ئەو وڵاتانەی کەتێیدا

و. لە عەرەبیەوە
زێنەب حسینی
ڕژیمی ئێران لە ماوەی دە ساڵی ڕابردودا کە سزای ئابوری بەسەردا سەپاوە، هەوڵی ئەوەی داوە ،نەوت بە قاچاخ لە ڕێگەی ئەو وڵاتانەی کەتێیدا دەسەڵاتدارە و لە ڕێی پیاوەکانی کە ملکەچین ، دەست بەسەر جومگەسەرەکیەکاندا بگرێ و نەوتەکەی لەم ڕێگایانەوە هەناردە بکات.
یەکێک لەو شوێنانە بەغدایە و لەم پێوەندیەدا بە پلەی یەک ئەژمار دەکرێ.
ئێران سەرکەوتوو بووە لە هەناردەکردنی نەوتەکەی و فاکتەرەکانیش ڕوون وئاشکران.
بەڵگە و مەدارکەکان ئەوە دەسەلمێنێن هەندێک بانکی ناحکومی و حکومی عێراقی لەم سات و سەودایەدا نەخشیان هەیە وتێوە گلاوون.
هەناردەکردنی ( ڕۆنی گاز و بەنزین ، مازوت، نەوتی سپی، گازی شلە) کە وا دەکات لە بەرامبەردا دۆلاری دەست بکەوێت.
بە دڵنیای ئێران سودی زۆری بینیوە لەو گرێبەستانە و دەربەستی سزاکانی ئەمریکاش نیە. بە بردنە دەری سوتەمەنی بە نرخێکی کە لەلایەن ناوەندەوە پشتیوانی لێکراوەو دۆلاریشی دەست خستوە و قازانجیشی لە جیاوازی بەهای دراودا دەست کەوتوە کە پێی دەوترێ ( هەڕاجی دراو).
بەپێی ئەو سەرچاوەو ژمارانەی کە عەرەبیە نێت باسی لێوە دەکات، بە قاچاخ بردنی نەوتی ئێران، کە کۆی گشتی ئەو بڕە پارەی دەست ئێران کەوتوە لە ساڵی 2010 تا 2017/1/31 گەیشتۆتە 21 ملیار دۆلار


4 ساڵ و 9 مانگ و 25 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 34 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕاپۆرتێکی سەرسوڕهێنەر لە بارەی بە قاچاغ بردنی نەوتی ئێران لە لایەن بانکی عێراقیەوە!

ڕاپۆرتێکی سەرسوڕهێنەر لە بارەی بە قاچاغ بردنی نەوتی ئێران لە لایەن بانکی عێراقیەوە!



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن