ئاژانسی هەواڵی فارس، سەر بە سپای ترۆرستی پاسداران، هۆی خاوبونەوەی ئینتەرنێتی ئێرانی بۆ هێرشە ئەلیکترۆنییەکان گەڕاندەوە و نووسیویەتی کە کاتێک ئینتەرنێت خاو دەبێتەوە یان دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییەکان دەبڕدرێت، ڕەنگە نەزانین شەڕێکی ئەلیکترۆنی گەورە لە پشت ئەو پەککەوتنانەوە بەڕێوەدەچێت.هەرواها زیادیکرد “هێرشە ڕێکخراوەکان بۆ سەر ژێرخانی پەیوەندییەکانی وڵات شەڕێکی شاراوەیە کە ڕۆژانە توندتر دەبێتەوە.” ئەو پاساوەی سپای پاسدارن لەکاتێکدایە کە ڕژیمی ئێران هەروکات ویستی سەرکوتی خەڵکی بێ یان فشارێکی لەسەر بێ، بۆ شاردنەوەی جینایەتەکانی هەوڵی پچڕاتی ئینتێرنێت ئەدات.