ئەرکانی گشتی ئۆکراین ڕایگەیاند، فڕۆکەخانەی بۆریسۆگلێبسکیان لە ناوچەی ڤۆرۆنیج لە ڕووسیا بۆمباران کردووە، راشیگەیاند کردەوە کە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کۆگایەکی بۆمب و فڕۆکەیەکی مەشق و ڕاهێنان کەوتوونەتە بەر هێرشەکە.لەلایەکی دیکەوە دەزگای فڕۆکەوانی فیدراڵی ڕووسیا ڕاگرتنی گەشتی ئاسمانی لە فڕۆکەخانەکانی ئیژێڤسک و ئیڤانۆڤۆی ڕاگەیاند، ئەوەش بەهۆی پێشبینیەکانیان بۆ ئەگەری هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراین.لای خۆیەوە وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا، ئاشکرای کرد، 94 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراین لە ئاسمانی ناوچەکانی ڕووسیا خستووەتە خوارەوە.