وتەبێژی حکوومەتی ئەڵمان ڕایگەیاند، لە هەوڵداین ڕێگایەک بدۆزینەوە تا سیستەمی بەرگریی ئاسمانی (پاتریۆت) لە ئەمەریکاوە بۆ ئۆکراین بکڕین.
ستیفان کۆرنێلیۆس، وتەبێژی حکوومەتی ئەڵمان لە پرسیار ئەوەی ئایا ئەڵمان بۆ بەدەستهێنانی سیستەمی نوێی دژە مووشەک بۆ ئۆکراین پەیوەندی بە ئەمەریکاوە کردووە رایگەیاند: گفتوگۆی گرینگیان لەسەر ئەو بابەتە دەست پێ کردووە