ڤۆن دێرلاین ئاشکرای کرد، یەکێتی ئەورووپا پلانی ئەوەی هەیە لە ڕێکخراوە نوێکەدا هاوبەشیی لەگەڵ ئەو وڵاتانەی ئاسیادا بکات کە هەمان کاریگەری ئەو وڵاتانەیان هەیە کە لە ڕێکخراوی بازرگانیی جیهانین، ئاماژە بەوەش دەکات هاوبەشییەکە لەسەر بنەمای هەماهەنگیی گشتگیرە بەتایبەت لە زەریای هادی، هاوبەشییەکە هەریەک لە"ئوستراڵیا، برۆنای، کەنەدا، چیلی، ژاپۆن، مالیزیا، مەکسیک، نیوزلەندا، پێرۆ، سەنگافورە و ڤێتنام" لەخۆ دەگرێت، بۆ یەکەمجار بەریتانیاش دەچێتە پاڵ ئەو ڕێکخراوە نوێیەی یەکێتی ئەورووپا بەبێ بەشداریی ئەمەریکا.