ئاژانسی هەواڵی مێهر سەر بە ڕژیمی ئێران، نووسیویەتی کە گەرووی هورمز “دەتوانرێت وەک ئامرازێکی سیاسی و جیۆپۆلەتیکی بقۆزرێتەوە”. هەروەها ئەو دەزگایە نووسیویەتی، پرسی داخستنی گەرووی هورمز تەنیا پرسێکی ئەمنییە و لە چوارچێوەی ئاسایشی نێودەوڵەتیدایە.ئەو دەزگایە کە سەر بە ڕێکخراوی تەبلیغاتی ڕژیمە، دەشڵێت، بڕیاردان لەم ئاستەدا تەنیا لە دەسەڵاتی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیدایە.پێشتر تۆڕی تەلەفزیۆنی و ڕۆژنامەوانی ڕژیمی ئاخوندی ڕایگەیاندبوو کە ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی ڕژیم دوای پەسەندکردنی پلانی داخستنی گەرووی هورمز لە مەجلیس بڕیاری کۆتایی لەو بارەیەوە دەدات.لەلایەکی دیکەوە، دوو بەرپرسی ئەمریکی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، هێزە سەربازییەکانی ڕژیمی ئاخودندی لە چەند حەوتویی ڕابردوودا مینی دەریایییان لەسەر کەشتییەکانی کەنداوی فارس بارکردووە؛ کارێک کە بە وتەی بەرپرسان، دەتوانێت نیشانەی ئامادەیی ڕژیمی ئێران بێت بۆ داخستنی گەرووی هورمزبیت.