کۆمەڵەی نووسەرانی ئێران بە ئاماژەدان بە "شەپۆلێکی توڕەیی و نیگەرانی لە کۆمەڵگەی بەئاگابووماندا" دوای "هەواڵی هێرشی توندوتیژانە بۆ سەر پەنابەرانی ئەفغانستان" نووسیویەتی: "ڕەوتی دژە ئەفغان، بە تایبەت دوای ئاگربەست، ڕەهەندێکی ترسناکی وەرگرتووە کە پەنا بۆ ڕەفتارە قێزەونەکانی فاشیستی دەبات."لە بەیاننامەکەدا بەناونیشانی “کۆتاییهێنان بە سەرکوتکردنی ڕەگەزپەرستانە و دەرکردنی پەنابەرانی ئەفغانستان” هاتووە: “کۆمەڵەی نووسەرانی ئێران بە پشتبەستن بە ڕۆحی گشتیی میساق و پەیڕەوی ناوخۆی خۆی، بێ مەرج پشتیوانی لە مافی ئاسایش، پەناگە و ژیانی مرۆڤایەتی بۆ هەمووان دەکات و ڕەفتارە ڕەگەزپەرستی و شوڤونیستانە مەحکوم دەکات، جا لەلایەن حکومەتەوە بێت یان لەلایەن گروپە ڕاستڕەوە توندڕەوەکانەوە، و داوای کۆتاییهێنان بەم کارە دەکات لە ستەم و نامرۆڤایەتی، کە بەڕاستی سووکایەتیکردنە بە کەرامەتی مرۆڤە پێشکەوتنخوازەکان”.