ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست ڕایگەیاند کە شیکاری وێنە مانگە دەستکردەکان و ڤیدیۆ بڵاوکراوەکان دەریخستووە کە لانیکەم چوار شوێن لە زیندانی ئەڤین لەلایەن هێرشەکانی ئیسرائیلەوە کراوەتە ئامانج؛ هێرشەکان کە پێکهاتەکانیان تا ٦٠٠ مەتر لەیەکترەوە وێران کرد.دوو زیندانی پێشوو کە لە دوای هێرشەکە لەسەر داوای ڕۆژنامەکە پێداچوونەوەیان بە وێنەکانی زیندانی ئەڤین کردووە، ڕایانگەیاندووە، ئەو ناوچانەی زیانیان بەرکەوتووە بریتین لە بینای ئیدارە، ئەو ناوچەیەی کە زیندانییەکان لەگەڵ خێزانەکانیان کۆدەبنەوە، ناوەندی پزیشکی و شانەی زیندانی تاکەکەسی.ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست بە پشتبەستن بە ئاگادارییەکانی و بەڵگەنامەکانی ناوخۆی زیندان و چاوپێکەوتن لەگەڵ سەرچاوە ئاگادارەکان بڵاویکردەوە، لەنێو ئەو کەسانەی لە هێرشەکەی ئیسرائیلدا کوژراون، ٤٣ کارمەندی زیندان و دوو سەربازی لە شوێنەکەدا جێگیرکرابون.هەروەها لە هێرشەکەدا لانیکەم چوار هاوڵاتی مەدەنی دیکە کوژراون کە دوو منداڵیان هەبووە. ئەو هاووڵاتییە سڤیلانە سەر بە ئیدارەی زیندانی ئێڤین نەبوون.هێرشە ئاسمانییەکەی ئیسرائیل بۆ سەر زیندانی ئێڤین، بەرەبەیانی دووی پوشپەر، ڕۆژێک پێش ڕاگەیاندنی ئاگربەستەکە ڕوویدا. ئەم زیندانە کە لە ماوەی چوار دەیەی ڕابردوودا هێمای سەرکوتگەریەکانی ڕژیمی ئاخوندی دیکتاتۆربوە بووە، هەزاران زیندانی تێدایە.دوابەدوای هێرشەکە، ئیفی دوفێرین، وتەبێژی سەربازی ئیسرائیل ڕایگەیاند، زیندانی ئێڤین وەک ناوەندێک بۆ "ئۆپەراسیۆنە هەواڵگرییەکانی دژی ئیسرائیل، لەوانەش ڕێوشوێنی دژە هەواڵگری" بەکاردەهێنرێت، هەروەها بە ئامانجگرتنی ئەو ئۆپەراسیۆنانە بە شێوەیەک داڕێژراوە کە "کەمترین زیان بە زیندانیانی مەدەنی" بگەیەنێت.