لە یەکێک لە سەیرترین لێدوانە فەرمییەکاندا، بەڕێوبەری گشتیی ڕێکخراوی تەبلیغاتیی ئیسلامی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، ئیمامی، ڕایگەیاند، پاداشتێکیان بە بڕی ١٠٠ ملیار تمەن بۆ هێنانی "سەری ترەمپ داناوە".سازمانی تەبلیغاتیی ئیسلامی، کە دامەزراوەیەکی فەرمیی سەر بە ئۆفیسی خامنەیی خیانەتکارە، ئێستا نەک تەنها بەرپرسی پاساوهێنانەوە و تەبلیغی توندوتیژی لە نێوخۆی وڵاتە، بەڵکوو بەم لێدوانانە، بە فەرمی لە لیستی تیرۆر و تاوانە نێودەوڵەتییەکانیشدا جێگیر دەكرێ.ئیمامێ، بە زمانێك کە زیاتر لە ئەدەبیاتی گرووپە توندڕەوەکان دەچێت، وتی؛"هەرکەسێک سەری ترەمپی نامەشرووع بهێنێت، ئێمە پاداشتی ١٠٠ ملیار تمەنی پێ دەدەین.