هێزەکانی تیپی (٣) "ئەلکساندرونی" بە هاوکاری لەگەڵ ئەفسەرانی مەیدانی یەکەکە، شەوی ڕابردوو ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ گرتنی تیمێك كە لە لایەن سپای ترۆرستی قودسی ڕژیمی ئاخوندی سەرپەرستی دەكرێن لە ناوچەی "تل كودنا" لە باشووری سوریە ئەنجام دا.بۆ جاری دووەم لە ماوەی یەك حەوتو ڕابردوودا، هێزەکانی لەشكر ئۆپەراسیۆنێکی شەوانە و وردیان ئەنجام دا و چەند كەسێكی هەڕەشەئامێزیان لە ناوچەکە گرت.هێزەکانی لەشكری ٢١٠ ئیسرائیل بەمەبەستی پاراستنی گیانی هاووڵاتییانی ئیسڕائیلی و پێشگرتن لە چالاكیی هەر گرووپێكی تیرۆریستی لە ناوچەكەدا جێگیر كراون.