تەیفوور سەلیمی بابامیری، تەمەن ٤٧ ساڵ، سۆران قاسمی، تەمەن ٢٨ ساڵ، پژمان سوڵتانی، تەمەن ٣٠ ساڵ، کاوە ساڵحی، تەمەن ٤٠ ساڵ و ڕزگار بابامیری، تەمەن ٤٢ ساڵ هەر یەک لە لایەن لقی یەکی قەزایی بەناو شۆڕشی ورمێ بە تۆمەتی لکیندراوی "بەغی" و "موحاربه" سزای بەندکران و بە تۆمەتی لکیندراو "ئەندامییەتی لە گرووپەکانی موخالفی ڕژیم" هەر یەک سزای ١٥ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا.هاوکات هەر یەک لە سۆران قاسمی، کاوە ساڵحی و پژمان سوڵتانی بە سێ جار سزای لەسێدارەدان، ڕزگار بابامیری بە دوو جار سزای لەسێدارەدان و تەیفوور سەلیمی بابامیری کە ئێستا بە بارمتەی پێنج ملیاری ئازاد کراوە بە جارێک سزای لەسێدارەدان مەحکووم کراون.بەپێی ڕاپۆرتی ڕیکخراوی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران، ئەم سزایە ڕۆژی دووشەممە ١٦ی پووشپەڕ بە شێوەی فەرمی بە پارێزەکانی ناوبراوان ڕاگەیێندراوە.لەم نێوانەدا پژمان سوڵتانی پێشتر لە دۆسیەیەکی دیکەدا لە لایەن لقی یەکی قەزایی تاوانەکانی تایبەت بە لاوانی پارێزگای ورمێ سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو.هەروەها ڕزگار بەیگزادە بابامیری و سۆران قاسمی بە تۆمەتی لکیندراو "بەشداری لە کوشتن" هەر یەک سزای ١٥ ساڵ و ١٠ ساڵ و یەک ڕۆژ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا. هاوکات دانیشتنی پێداچوونەوە بە تۆمەتەکانی پێنج تۆمەتباری سیاسیی دیکەی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی هێمن کرمانج، ئەحمەد مامزادە، تەمەن ٦٥ ساڵ، ئەبووبەکر مامزادە، تەمەن ٥٣ ساڵ، جەلیل مەولوودی، جوامێر مام خوسرەوی، تەمەن ٥٠ ساڵ بەڕێوە چووە.