سێ‌شه‌مه 

17 پووشپه‌ڕ 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ناتانیاهۆڕایگەیاند: گۆڕینی ڕژێم لە ئێران پەیوەستە بە گەلی ئێرانەوە

ناتانیاهۆڕایگەیاند: گۆڕینی ڕژێم لە ئێران پەیوەستە بە گەلی ئێرانەوە
خبات میدیا

ئیوارەی دووشەممە، ١٦ی پووشپەڕی ١٤٠٤ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ئێوارەخوانێکدا لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، هیوای خۆی دەربڕی کە ناچار نەبێت هێرشێکی دیکە بۆ سەر ڕژیمی ئێران دەستپێبکات.ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتی ئێران بەدوای ئاشتیدا دەگەڕێت و دەیەوێت قسە بکات. سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکرد، دانوستانەکانی پەیوەست بە حکومتی ئێران پلانیان بۆ دانراوە.لە هەمان کاتدا ستیڤ ویتتاکەر، نوێنەری تایبەتی ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند، حەوتوی داهاتوو لە کاتێکدا کۆبوونەوەیەک لەگەڵ حکومتی ئێران ئەنجام دەدرێت.هەروها بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە ئێوارەخوانێکدا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەبارەت بە گۆڕینی ڕژێم لە ئێران ڕایگەیاند: ئەوە پەیوەستە بە گەلانی ئێرانەوە.هاوکات بنیامین ناتانیاهۆ، لە نامەیەکدا بۆ لیژنەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکای بۆ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید کرد.لە نامەکەدا نەتانیاهۆ ستایشی "پابەندبوونی نەگۆڕ و ناوازەی" ترەمپی کردووە بۆ "بەرەوپێشبردنی ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیری لە جیهاندا".هەروها دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بە ئاماژەدان بەوەی کە ڕژیمی ئێران سەردەمانێک "چەوساندنەوەی" ناوچەکەی کردووە، بەڵام ئەو سەردەمە کۆتایی هاتووە، ڕایگەیاندووە، حکومەتی ئێران چیتر نابێت بڵێت "مەرگ بۆ ئەمەریکا" و "مەرگ بۆ ئیسرائیل".

8 کاتژمێر و 6 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ناتانیاهۆڕایگەیاند: گۆڕینی ڕژێم لە ئێران پەیوەستە بە گەلی ئێرانەوە

ناتانیاهۆڕایگەیاند: گۆڕینی ڕژێم لە ئێران پەیوەستە بە گەلی ئێرانەوە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن