سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ی پووشپەڕی ١٤٠٤، "خالید محەممەدی" تەمەن ٢٣ ساڵ خەڵکی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە بەكرێگیراوەکانی ڕژیمی ئاخوندی لە سنووری شاری بانە کوژراوە.بەپێی سەرچاوەكان، هێزە کانی حکوومەت ڕاستەوخۆ بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە ناو براوایان لە سنووری "شابدین"ی بانە كردووەتە ئامانج.خالید محەممەدی دەستگیراندار و خەڵکی گوندی "ئەنجینە"ی بانەیە.هەروها ڕۆژی هەینی ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٤، کۆڵبەرێکی خەڵكی بۆکان بە ناوی “ڕزگار محەممەدی” تەمەن ٤٢ ساڵ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی بە چەکی کڵاشینکۆف لە ناوچەی سنووری “هەنگەژاڵ” لە شاری بانە بە سەختی کەمەری بریندار بوو.