چوارشه‌مه‌ 

18 پووشپه‌ڕ 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ڕژیمی ئێران بەردەوامە لە تیرۆرکردنی ناڕازییەکانی لە بەریتانیا

ڕژیمی ئێران بەردەوامە لە تیرۆرکردنی ناڕازییەکانی لە بەریتانیا
خبات میدیا

هامیش فالکونر، جێگری وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەبارەت بە چالاکییە تێکدەرانەی ڕژیمی ئاخوندی لەو وڵاتە ڕایگەیاند، حکومەتی بەریتانیا لێپرسینەوە لە ڕژیمی ئاخوندی دەکات لە بەرامبەر چالاکییە دوژمنکاریەکانی.جێگری وه زیری ده ڕه وه ی به ڕیتانیا به پیداگریی له سه ڕ پێویستی پێشگرتن له به ده ستهێنانی چه کی ئەتۆمی ڕژیمی ئاخوندی، ڕایگەیاند: حکومه تی به ڕیتانیا تاوتوێی چالاککردنی میکانیزمی ماشە له دژی ئێران ده کاته وه . ئاماژەی بەوەشکردووە، میکانیزمی ماشە ئامرازێکی گرنگە.پێشتر وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی لۆمۆند هۆشداری دابوو کە سێ وڵاتی ئەوروپی ئامادەن میکانیزمی ماشە چالاک بکەن ئەگەرڕژیمی ئێران هاوکاری سنووردارکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی نەکات. هەروها وتیشی: بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی ڕژیمی ئێران، فەرەنسا، ئەڵمان و بەریتانیا پلەنی زۆر بەهێزیان هەیە.ڕێککەوتنی ئەتۆمی میکانیزمێک دیاری دەکات کە پێی دەوترێت "هەڵگیرسێنەر" یاخود [ماشە] کە بەهۆیەوە دەتوانرێت بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەرڕژیمی ئێران بسەپێندرێتەوە بەبێ ئەوەی پێویستی بە دەنگدانی نوێ لە ئەنجومەنی ئاسایشدا هەبێت.

6 کاتژمێر و 53 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕژیمی ئێران بەردەوامە لە تیرۆرکردنی ناڕازییەکانی لە بەریتانیا

ڕژیمی ئێران بەردەوامە لە تیرۆرکردنی ناڕازییەکانی لە بەریتانیا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن