نیکۆلاس لێرنەر، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند، بەشێک لە کۆگاکانی یۆرانیۆمی ڕژیمی ئێران کە زۆر پیتێنراون بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل لەناوچوون، بەڵام شوێنی ئەو کۆگایەی ماونەتەوە و تا ئێستا نادیارە.لێرنەر لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند؛ هەموو لایەنەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ڕژیمی ئێران دوای چەند مانگێک لە هێرشە ئاسمانییەکان پاشەکشەیان پێکرا.کاربەدەستانی ئەورووپایی ڕاپۆرتیان دا هێرشەکانی ئەمەریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ڕژیمی ئێران، کاربەدەستانی ڕژیمی ئێران توورە کردووە و سەرکردەکانی ڕژیمی ئێران زیاتر ئارەزوو بۆ بەدەستهێنانی بۆمبی ئەتۆمی دەکەن.