ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی پووشپەڕی ١٤٠٤، وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا، بەهۆی هاوکاری لە فرۆشی نەوتی ڕێژیمی ئێران لە ماوەی سزاکانی ئەمریکادا، سزای خستە سەر ٢٢ کۆمپانیا و ناوەندی دامەزراو لە هۆنگکۆنگ، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و تورکیە.وەزارەتی خەزێنەداریی ئامریکا ڕایگەیاند کە ئەو ناوەندە سزادراوانە، پارەی کۆکراوەلە سایەی نەوتی ڕێژیمی ئێرانیان لە ڕێگای جیاواز و تۆڕی شاراوەوە گەیاندووەتە گرووپە نیابەتییەکانی هاوکاری سپای ترۆرستی قودس لە ناوچەکە.ئێسکات بێسنێت" وەزیری خەزێنەداریی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە ڕێژیمی ئێران داهاتی نەوتیی وڵات سەرفی خەڵکی ئەو وڵاتە ناکات بەڵکوو دەیکاتە تێچووی چەکوچۆڵ و هێزی مووشەکی و ناوکیی خۆی.