شەوی ڕابردوو دارستان و نزاری ئاواییی چۆمان سەر بە بانە بە چڕی ئاگری گرت و بە هیممەتی خەڵکی ئاوایی ئاگرەکە پێشی پێگیرا، بەڵام بەداخەوە ڕووبەرێکی
زۆر لە دارستان و نزاری ئەو ناوچەیە سووتا.جێگای ئاماژەیە چەندا ڕۆژێک لەمەوبەریش دارستانەكاكی ماڵتە، خەجەک و ئەنجێنە ئاگریان گرت و زیاتر لە ۲۰۰ هێکتار دارستان بەهۆیەوە سووتا. بە وتەی خەڵکی ناوچەکە ئاگرەکان زۆربەی هۆکاری عەمدییە و دەڵێن پاسەوانانی سەر سنوور هۆکاری ئاگرەکانن.