سیناتۆر جیم ڕیش، سەرۆکی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا، بە شێوەیەكی زارەکی هێرشی کردە سەر حکوومەتی ڕژیمی ئاخوندنی بەهۆی ئەوەی ڕاستەوخۆ هەڕەشەی لە ژیانی سەرۆکی ئەمریکا و هاووڵاتیانی دیکەی ئەمریکا کردووە.ناوبراو وتی:؛"ئەم هەڕەشانە قبوڵکراو نین و بەپێچەوانەی ئەوەی بەرپرسانی ڕژیمی ئیران پێیان وایە، نابێتە هۆی پاشەکشەکردنمان. ئەمەریکا ئەم کارانە بە هێرش بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەییی خۆی دەزانێت و وەڵامی دەداتەوە".سیناتۆر ڕیش هەروەها هۆشداریدا لەوەی واشنتۆن ئامادەیە سزای زیاتر بەسەر بەرپرسانی ڕژیمی ئێران بسەپێنێت، لەنێویاندا ئەو ئاخوندەنەی کە فتوای كوشندن تیرۆرکردن دادەنێن.