بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە کۆتایی سەردانەکەیدا بۆ واشنتۆن، جارێکی دیکە بە شێوەیەكی هۆشداریدان سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ڕژیمی ئێران قسەی کرد.ناوبراو پیداگریی لەوە کردەوە کە ئەگەر دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ڕژیمی ئێران لە ماوەی ٦٠ ڕۆژی داهاتوودا نەبێتە هۆی ڕاوەستانی بەرنامەئەتۆمیەکانی، ئیسرائیل خۆی بە شێوەی ڕاستەوخۆ و "لە ڕێگەی دیکەوە" بۆ هەڵوەشاندنەوەی بەرنامەی ئەتۆمیی ڕێژیم هەنگاو دەنێت.