شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئاماری قوربانیەکانی وایرۆسی کرۆنا لە چین گەیشتە 106 کەس

ئاماری قوربانیەکانی وایرۆسی کرۆنا لە چین گەیشتە 106 کەس

خەباتمێدیا: بەرپرسانی چین سەرلەبەیانی ڕۆژی سێ شەممە 8ی بەفرانبار، ڕایانگەیاندووە کە ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی نەخۆشی وایرۆسی کڕۆنا گیانیان داوە گەیشتۆتە 106 ک

خەباتمێدیا: بەرپرسانی چین سەرلەبەیانی ڕۆژی سێ شەممە 8ی بەفرانبار، ڕایانگەیاندووە کە ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی نەخۆشی وایرۆسی کڕۆنا گیانیان داوە گەیشتۆتە 106 کەس و 300 هەزارکەسیش به تازەى تووشی ئەم نەخۆشینە بوون. کۆمیسیۆنی تەندروستی لە پارێزگای هۆبئی ڕایگەیاندووە کە 24 کەسی دیکە مردوون. 1291 کەسی تازەش ئەو نەخۆشیەیان لێ دەرکەوتوە. ئێستا ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە چین دوچاری ئەم وایرۆسە بوون گەیشتۆتە چوار هەزار کەس. باس لەوە دەکرێت کە سەرچاوەی بڵاو بوونەوەی ئەم وایرۆسە نەناسراوە لە ڕێگەی بازاڕی نایاسایی گۆشتی ئاژەڵان لە شاری ووهانی پارێزگای هۆبئیەیە‌. وەزارەتی گواستنەوەی چین لە ڕاگەیەندراوێک دا داوای لە هاووەڵاتیان کردووە کە بە کاتی سەفەرەکانیان بۆ دەرەوەی وەڵات بچنەوە تاوەکوو پێش لە گواستنەوەی وایرۆسەکە بگیرێت.


4 ساڵ و 9 مانگ و 26 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 2 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئاماری قوربانیەکانی وایرۆسی کرۆنا لە چین گەیشتە 106 کەس

ئاماری قوربانیەکانی وایرۆسی کرۆنا لە چین گەیشتە 106 کەس



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن