ژمارەیەک لە ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە) ئەمڕۆ هەینی لە شاری ڕاپەڕین وەک نیازپاکیی لە پرۆسەی ئاشتی تورکیە،دوای 41 ساڵ خەباتی چەکداری و کوژرانی زیاتر لە 40 هەزار کەس لە نێوان پەکەکە و سپای تورکیە، چەک دادەنێن، بڕیارە سعات 11ـی بەیانیی ڕێوەڕەسمەکە بە ئامادەبوونی سیاسییەکانی باشوور و باکووری کوردستان و ڕۆژنامەنووسانی ناوخۆ و عەرەبی و جیهان،بەڕێوەبچێت، بەپێی زانیارییەکان، جەگەلە پارتە سیاسییەکانی باکووری کوردستان، بانگهێشتی چەند لایەنێکی سیاسیی لە باشووری کوردستانیش کراوە بۆ ئامادەبوون لە ڕێوەڕەسمەکە، لەوانەش پارتی دیموکراتی کوردستان، هاوکات شاندی حکوومەتی عێراقیش بەشداریی دەکات، لەنێویاندا قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق کە بەشێکن لە پرۆسەی ئاشتی تورکیە.پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە، دوای بانگەوازی بەریزعەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بوو لە 27ـی شوباتی ئەم ساڵ کە تێیدا داوای لە پەکەکە کرد کۆتایی بە خەباتی چەکداری بهێنن لە تورکیە و رێگەی دیموکراتی بگرنەبەر لە تورکیەی نوێدا.