ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی پووشپەڕ، لە ڕێوڕەسمی دەرچوونی ئەرتەشی ئیسرائیل، کاتز وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هۆشداری دا کە ئیسرائیل ئەگەر هەست بە هەڕەشەی ڕژیمی ئێران بکات، جارێکی دیکە هێرش دەکاتەوە سەر ڕژیمی ئێران.کاتز بە زمانێكی یەکلاکەرەوە ڕایگەیاند:"ئێمە توانای ئەوەمان هەیە ڕاستەوخۆ چەند شارێکی ڕژیمی ئێران بکەینە ئامانج و ئەگەر پێویست بکات بێ گومان وەڵامی زۆر توندتر دەدەینەوە".ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە دوای هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە سەربازی و ناوكییەکانی ڕژیمی ئیران گەیشتووەتە ئاستێکی بێ وێنە. دەگوترێ هێرشە ئاسمانییە ١٢ ڕۆژەكەی ئیسڕائیل، زیانێكی زۆریان بە ژێرخانی سەربازی و بەرگریی ڕژیمی ئێران گەیاندووە.