پیت هێگسێس، وەزیری بەرگریی ئەمەریکا فەرمانی بە سپای وڵاتەکەی کرد بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بچووک زیاد بکەن لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی مەترسییە جیهانییەکان کە لە پەرەسەندندان. هێگسێس دوێنێ پێنجشەممە پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کرد، بەرهەمهێنانی درۆن لە وڵاتەکەیان زیاد دەکەن.وەزیری بەرگریی ئەمەریکا دەڵێت: فڕۆکەی بێفڕۆکەوان گەورەترین داهێنانە لە بەرەکانی شەڕدا لەم سەردەمەدا و بوونەتە هۆی قوربانیی زۆر لە ئۆکراین، دەشڵێت: نەیارەکانمان ساڵانە ملیۆنان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هەرزان بەرهەمدەهێنن،