پاش هێرشە گەورەکەی شەوی ڕابردووی ڕووسیا بۆ سەر کیێڤ، ڤۆلۆدێمیر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراین، داوا لە هاوپەیمانانی وڵاتەکەی دەکات، سزای زیاتری ڕووسیا بدەن.ڕۆژنامەی گاردیان، بڵاوی کردووەتەوە، درەنگانی شەوی ڕابردوو، ڕووسیا بە 400 درۆن و 18 مووشەک، هێرشێکی گەورەی کردە سەر کیێڤ. سەرۆکی ئۆکراین، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە داوای کردووە "هاوپەیمانەکانمان لە ڕۆژاوا، دەبێت هەرچی زووترە سزای زیاتری ڕووسیا بدەن. دەبێت فشارێکی زۆریش بخەنە سەر پوتن، تاوەکوو بزانێت ئەو تاوانانەی دژی خەڵکی ئۆکراین دەیان کات، بێسزا تێپەڕ نابن."