دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە نامەیەکدا مارک کارنی، سەرۆکوەزیرانی کەنەدای ئاگادارکردەوە، لە یەکـى ئابەوە هەر هاوردەیەکی کەنەدا بۆ ئەمریکا، 35% باجی گومرگیى بەسەردا دەسەپێت.لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا ترەمپ زیاتر لە 20 نامەی هاوشێوەی بۆ هاوبەشە بازرگانییەکانى وڵاتەکەی ناردووە و ئاگاداریکردوونەتەوە لەو باجە زیادەیەی بڕیاریداوە بەسەر هەناردە بۆ ئەمریکا بیسەپێنێت.ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵايەتیی تروس سۆشیاڵ، رایگەیاندووە، "ئەم باجانە رەنگە دەستکاری بکرێن، کەمبکرێنەوە یان زیادبکرێن بەگوێرەى پەیوەندییەکانی واشنتن لەگەڵ کەنەدا".