هەینی، ٢٠ی پووشپەڕی ١٤٠٤، لە وەڵامدانەوەی بانگەوازی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لە 27ـی شوباتی رابردوو، بەشیک لە چەکدارانی پەکەکە ئەمڕۆ چەکەکانیان دانا و سووتاندیان. پرۆسەی چەکدانانی بەشیک لە ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە) لە ئەشکەوتی جاسەنەی سەر بە ناوچەی سوورداشی قەزای دوکان کە ژمارەیان 30 چەکداربوون، وەک نیازپاکیی لە پرۆسەی ئاشتی تورکیە چەکانیان دانا و سووتاندیان. سەرچاەکان ڕایانگەیاند: لەنێو چەکدارەکاندا، چوار فەرماندەی باڵای پەکەکە چەکەکانیان دانا،هەروها بەسێ هۆزات، هاوسەرۆکی جێبەجێکاری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) راگەیێندراوەکەیان دەخوێنێتەوە ڕایگەیاند: گەلی ئێمە شایانی ئەوەیە لە ئاشتیدا بژیێت هەروها نەدیم سەڤەن، کادیری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە راگەیێندراوی چەکدانان ڕایگەیاند: داوا لەوانە دەکەین کە بەرپرسن لە ئێش و ئازاری گهلهكهمان، رێز له مافه رهواکانمان بگرن و پشتیوانیی پرۆسهی ئاشتی بکەن.