ئەمڕۆ هەینی ٢٠ی پووشپەڕی ١٤٠٤، کەسێکی چەکدار هێرشی کردە سەر ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی تۆیۆتا هایلۆکس لەسەر ڕێگای کەناری چابەهار و لانیکەم سێ کەس لە سەرنشینەکان كوژران.بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتانەی لەلایەن پەیجی هەواڵیی “حال وەش” بڵاوکراونەتەوە، ئەو چەکدارە دوای هێرشەکە لە شوێنی ڕووداوەکە ماوەتەوە و پێکدادانەکە بەردەوامە. بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، هێرشبەرەکە پێش لەوە تەقەی لە دوو ئۆتۆمبێلی سەربازی دیکەی حکوومەت کردبوو. هیشتا، ناسنامەی هێرشبەر و کوژراوەکان دیار نییە و هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی دۆخی سەرنشینان و برینداربووانی دیكە لەبەردەستدا نییە. هێزە کانی ڕژیم ڕەوانەی شوێنی تێکهەڵچوونەکە كراون و کەشی ئەمنیی توند لە ناوچەكە گیراوەتەبەر.