خەباتمێدیا: سەر لە بەیانی ڕۆژی دوشەممە ڕێکەوتی 7ی ڕێبەندان، فڕۆکەیەکی نەفەر هەڵگری بوئینگی یەکەی md سەربە شیرکەتی فڕۆکەوانی کاسپیەن، لە کاتی هاتنە خوارەوە لەسەر
خەباتمێدیا: سەر لە بەیانی ڕۆژی دوشەممە ڕێکەوتی 7ی ڕێبەندان، فڕۆکەیەکی نەفەر هەڵگری بوئینگی یەکەی md سەربە شیرکەتی فڕۆکەوانی کاسپیەن، لە کاتی هاتنە خوارەوە لەسەر لاینی فرودگای ماهشەهر، چووە ناو ئتوبانی ماهشەهر_ ئەهواز.
ئەو فڕۆکەیە کە لە تارانەوە دەچوو بۆ ماهشەهر، بەهۆی کێشەی فەنی نەیتوانی خۆی لەسەر لاینەکە کۆنتڕۆڵ بکات و لەسەر لاینی فرودگای ماهشەهر چۆتە دەرەوە.
فەرمانداری ماهشەهر لەگەڵ پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە، بە ئیسنای ڕاگەیاندووە کە ئەو فرۆکەیە پانی جادەکەی بڕیوەو لە خیابانی چونە ژورەوەی ماهشەهر، لە لای پارکی نەستەرەن وێستاوەتەوە.