بەپێی ھەندێک ڕاپۆرتی بڵاوکراوە، حوکمی قەساسی بکوژی نیان چەلەبیانی، کچێکی تەمەن ٦ ساڵانی خەڵکی بۆکان، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٢١ی پووشپەڕی ١٤٠٤، لەبەردەم زیندانی بۆكان، لە شوێنی گشتی جێبەجێ دەكرێت.نیان چەلەبیانی لە دوای جیابوونەوەی دایک و باوکی، لەگەڵ باوکی و خۆشەویستەکەی دەژیا. سەرەڕای فەرمانی دادگای ڕژیم، باوکی ڕێگری لە ملاقاتی دایکی لەگەڵ نیان كردبووڕۆژی ١٧ی بەفرانباری ١٤٠٣، پیاوێک و دوو ژن كاتێك نیان لە هۆش خۆی چووبوو، گواستبوویانەوە بۆ نەخۆشخانەی قەلیپوور لە بۆكان. دەستبەجێ ستافی پزیشکی سەرنجی نیشانەکانی شکەنجەدان و دەستدرێژییان داوە و پۆلیسیان ئاگادار کردووەتەوە.بەگوێرەی سەرچاوە دادوەرییەکان، لەو پێوەندییەدا باوکی و خۆشەویستەکەی و دایکی و برای خۆشەویستەکەی گیراوان و برای ١٩ ساڵانی ژنەکە دانی بەوە داناوە کە لە چەند مانگی ڕابردوودا چەندین جار دەستدرێژیی کردووەتە سەر نیان.