یه‌ک شه‌مه‌ 

22 پووشپه‌ڕ 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئیسرائیل جارێکی دیکە هێرش دەکاتە سەر ڕژیمی ئێران

ئیسرائیل جارێکی دیکە هێرش دەکاتە سەر ڕژیمی ئێران
خبات میدیا

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، بە ئاماژەدان بە دیداری ئەم دواییەی بنیامین ناتانیاهۆ لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، نووسیویەتی، ناتانیاهۆ لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا ڕایگەیاندووە، ئەگەر ڕژیمی ئێران جارێکی دیکە بەرەو دروستکردنی چەکی ئەتۆمی هەنگاو بنێت، ئیسرائیل هێرشی سەربازی نوێ دەستپێدەکات، هەروەها ترەمپ دژایەتی پلانەکەی ئیسرائیلی نەکردووە.بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ترەمپ لە وەڵامی ناتانیاهۆدا پیداگریی لەوە کردووەتەوە کە پشتیوانی لە چارەسەری دیپلۆماسی لەگەڵ ڕژیمی ئیران دەکات، بەڵام دژایەتی ئەو پلانەی ئیسرائیلی نەکردووە.بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل بە ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ڕاگەیاندووە، مەرج نییە وڵاتەکەی داوای ڕێگەپێدانی فەرمی ئەمریکا بکات بۆ هێرشە نوێیەکان، بەڵام ئەگەر ڕژیمی ئێران بە شێوەیەکی بەرفراوان بەرنامە ئەتۆمییەکەی دەستپێبکاتەوە، ڕەنگە ترەمپ دژایەتی نەتانیاهۆ بکات بۆ ئەوەی ڕێگەی دیپلۆماسی بپارێزێت.ڕاپۆرتەکە بە ئاماژەدان بە مەترسی هێرش بۆ سەر ڕژیمی ئێران نووسیویەتی، ئەگەر ڕژیم داواکاریی ترامپ بۆ ڕاگرتنی پیتاندن ڕەت بکاتەوە و دەست بە چالاکییە ئەتۆمییەکانی بکاتەوە، ڕەنگە ڕووبەڕووی هێرشی نوێ لە لایەن ئیسرائیل و تەنانەت ئەمریکاشەوە ڕووبەڕوو ببێتەوە، کە ئەمەش هەڕەشەیەکی جیددییە بۆ سەر مانەوەی ڕێژیم.

18 کاتژمێر و 44 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئیسرائیل جارێکی دیکە هێرش دەکاتە سەر ڕژیمی ئێران

ئیسرائیل جارێکی دیکە هێرش دەکاتە سەر ڕژیمی ئێران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن