وەزیری دەرەوەی ڕژیمی ئیران گیرانی لاوێکی فەرەنسی-ئەڵمانی لە ئێران ڕاگەیاند. لێنارت مۆنترێلوس لەکاتی گەشتێکی پاسکیل بە جیهاندا لە ئێران بێسەروشوێن بوو. حکومەتی فەرەنسا و ئەڵمان نیگەرانی خۆیان لە پاڵنەرە سیاسییەکان لە گیرانی هاووڵاتییان لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە دەربڕی.کاربەدەستانی ڕژیمی ئێران ڕایەنگەیاند کە مۆنترێلوس، پاسکیلسوارێکی تەمەن ١٨ ساڵ و خاوەن ڕەگەزنامەی فەرەنسی و ئەڵمانی لە ئێران گیراوە.لە ناوەڕاستی مانگی ژوئن لەکاتی گەشتێکی پاسکیلدا بێسەروشوێن بوو.عەباس عیراقچی وەزیری دەرەوەی ڕژیمی ئاخوندی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی لۆمۆندی فەرەنسی ڕایگەیاند کە ئەو کەسە بە تاوانی “ئەنجامدانی تاوان” گیراوە، بەڵام وردەکارییەکانی لەبارەی سروشتی تاوانەکەوە نەخستەڕوو.