بەرگری شارستانی دۆمینیکان ڕایگەیاند، بەلەمێکی کۆچەری کە 40 کەسی هەڵگرتبوو، بەرەو پۆرتۆریکۆی سەر بە ئەمەریکا دەچوو، لە کەناراوەکانی دۆمینیکان وەرگەڕا، 17 کۆچەر ڕزگار کراون، چواریشیان خنکاون و نزیکەی 20ـی دیکەشیان بێسەروشوێن بوون.هێزی دەریایی کۆماری کاریبی ڕایگەیاند: 10 دۆمینیکی و حەوت هاووڵاتی هایتی ڕزگار کردووە. کەیەکێکیان منداڵ بووە.