سەرۆک و وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا باس لە ڕێگەیەکی نوێ و ناڕاستەوخۆ بۆ پێدانی چەک بە ئۆکراین دەکەن، ئەویش لە ڕێگەی فرۆشتنی چەکە بە ناتۆ و ئەوانیش بە ئۆکراینی بدەن.دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی NBCـی ئەمەریکا ڕایگەیاند، سەرقاڵی فرۆشتنی چەکن بە هاوپەیمانی ناتۆ، بۆ ئەوەی بە ئۆکراین بدەن، هاوپەیمانییەکەش بە ڕێژەی 100% پارەکە دەدات..